زیانەکانی خووی نهێنی

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-03-24-16:55:00 - کۆدی بابەت: 3653
زیانەکانی خووی نهێنی
زانیاری هەمەڕەنگی تەندروستی

بۆیە زۆربەی پێگەشتووەكان ئەنجامی دەدەن بۆ تێركردنی هەستی سێكسی خۆیان یان نەبوونی هاوەڵێك لە ڕەگەزی بەرامبەر. - دەسپەڕ

ناوه‌ڕۆك

پوختەیەك دەربارەی خووی نهێنی

خووی نهێنی بریتییە لە هێنانەوەی تۆواو بە دەست و گەیشتن بە لوتكەی چێژ (ئۆرگازم)، خووی نھینی تایبەت نییە تەنها بە پیاوان بەڵكو ئافرەتانیش ئەنجامی دەدەن، هەروەها دەكرێت كەسەكە خۆی بەتەنها ئەنجامی بدات یان لەڕێگەی وەرگرتنی یارمەتی لە كەسێكی ترەوە، بۆیە زۆربەی پێگەشتووەكان ئەنجامی دەدەن بۆ تێركردنی هەستی سێكسی خۆیان یان نەبوونی هاوەڵێك لە ڕەگەزی بەرامبەر، بۆیە چەندین كلتوور و دینەكان لە دژی خووی نهێنی دەوەستەنەوە و بە كارێكی خراپی دادەنێن.

زیانەكانی

خووی نهێنی دەبێتە هۆی چەندین زیان، گرنگترینیان بریتین لە:

هەستكردن بە تاوان

لە ئەنجامی ئەوەی کە زۆر کەس لە بیروڕای ئایینی و کولتووری و كەسی دەیزانن، خووی نهێنی خوویەكی نائەخلاقی و خراپە، دوای خووی نهێنی زۆربەی كەسەكان هەست بە تاوان دەكەن.

برین و هەوكردن

هەندێك لە كەسەكان لەكاتی خووی نهێنیدا زۆر تووندوتیژن، یان ئامێری ئازاردەر بەكاردەهێنن یان زۆر بە توندی دەستیان لێدەخشێنن، بۆیە دەبێتـە هۆی ئازار و برین و هەوكردن، لای ئافرەتان دەبێتە هۆی سووربوونەوەی منداڵدانیان، كە هەندێك جار دەبێت بە نەخۆشی.

تووشبوون بە نەخۆشییە سێكسییەكان

لەڕاستیدا خووی نهێنی بەتەنیا یان بەكارهێنانی ئامێری سێكسی تایبەت بە خۆت نابێتە هۆی هیچ نەخۆشییەكی سێكسی بەڵام پێكەوە بەكارهێنانی ئامێری سێكسی یان دەستدان لە ئەندامە تایبەتەكانی كەسێكی كە، دەبێتە هۆی تووشبوون بەو نەخۆشییانەی كە لەڕێگەی سێكسەوە دەگوازرێنەوە (Sexual Transmitted Diseases).

كەمكردنەوەی هەستیاری كۆئەندامی زاوزێ

ئەندامەكانی زاوزێ زۆر هەستیارن چونكە ڕێژەیەكی زۆر لە هەستەوەریان تێدایە، كە چەندین ئامانجی جیایان هەیە كە یەكێك لەوانە بەدەستهێنانی خۆشی سێكسییە، بۆیە خووی نهێنی بەردەوام دەبێتە هۆی كەمكردنەوەی یان نەهێشتنی هەستەوەری كۆئەندامەكانی زاوزێ بەشێوەیەكی كاتی، هەروەها خووی نهێنی دەبێتە هۆی درەنگ گەیشتن بە لوتكەی چێژ (ئۆرگازم)، بەهەمانشێوە خووی نهێنی دەبێتە هۆی كەمكردنەوە و نەهێشتی هەست لەكاتی جووتبووندا.

ئالودەبوون و تێكدانی ژیان

یەكێك لە زیانە بەرچاوەكانی خووی نهێنی بریتییە لە ئالودەبوون، كە زاڵدەبێت بەسەر مێشكی كەسەكەدا و دەبێتە هۆی كەمكردنەوەی توانای بیركردنەوە، كاركردن و هەروەها تێكدانی ژیانی ڕۆژانەی، چونكە كەسەكە زۆربەی كاتەكانی بە خووی نهێنییەوە بەسەردەبات و تێكەڵی كەسانی دیكە نابێت، كە ئەم ئالودەبوونە دەبێتە هۆی دابڕانی كەسەكە لە كار، قوتابخانە و ژیانی كۆمەڵایەتی، هەروەها كار دەكاتە سەر بەرپرسیارێتییەكانی كەسەكە و هەندێكجار تێكدانی باری خێزانی، خووی نهێنی دەبێتە هۆی هەستكردن بە ناڕەحەتی و وات لێدەكات بەبەردەوامی ئەنجامی بدەیت، كە ئالودەبوون بە خووی نهێنی دەبێتە هۆی (Obsessive Compulsive Disorder) كە وا لە كەسەكە دەكات زیاتر بەردەوامبێت لە خووی نهێنی، هەروها هەر هەوڵێك بۆ وازهێنان لێی دەبێتە هۆی زیادكرنی خووەكە و شكستهێنان، بۆیە زۆر جار كەسەكە بۆ وازهێنان لە خووی نهێنی پەیوەندی بە پزیشكی تایبەتەوە دەكات.

نەخۆشكەوتنی ئەندامی نێرینە

خووی نهێنی لەلای پیاوان بەشێوەیەكی بەردەوام لە ماوەیەكی كەمدا دەبێتە هۆی هەڵئاوسانی چووك، كە لەڕووی زانستییەوە ناسراوە بە ئێدێما (Edema)، دەتوانین بڵێین بریتییە لە هەڵئاوسانی شانەكان لە ئەنجامی كۆبوونەوەی شلە تێیاندا، ئەم هەڵئاوسانە بەشێوەیەكی سروشتی نامێنێت دوای یەك تا دوو ڕۆژ.

كەمكردنەوەی ویستنی پەیوەندی خێزانی

خووی نهێنی دەبێتە هۆی كەمكردنەوەی پەیوندی سێكسی لەگەڵ ڕەگەزی بەرامبەر، ئەمەش بەبۆنەی سەیركردنی وێبسایتە نەشیاوەكان و بەكارهێنانی بوكەڵەی سێكسییەوە، كە ئەمانە هەموو هۆكارن بۆ نەهێشتنی هاوسەرگیری، چونكە ئەو كەسانەی كە ئالودەی خووی نهێنی بوون پێداویستییەكانیان بە خووی نهێنی پڕدەكەنەوە بەبێ پێویستبوونی ڕەگەزی بەرامبەر، هەروەها خووی نهێنی دەبێتە هۆی ئاوسانی دەمارەكان لە چووكدا.

لاوازی سێكسی و سكپڕبوون

خووی نهێنی دەبێتە هۆی لاوازی سێكسی بەبۆنەی لاوازبوونی شانەكانی چووك و هەستەوەرەكانییەوە، هەروەها دەبێتە هۆی درەنگ ڕەقبوونی چووك و كەمكردنەوە ئەو ماوەیەی كە چووك بە ڕەقی دەمێنێتەوە، هەروەها دەبێتە هۆی چەند حاڵەتێكی خراپ لە زێدا وەك لاوازكردنی و كەمكردنەوەی توانای هەڵگرتنی كۆرپەلە كە ئەگەری ڕوودانی لەبارچوون زیاد دەكات، هەروەها لەلای پیاوان دەبێتە هۆی دروستكردنی تۆوی ناتەندروست.


سەرچاوەکان



5348 بینین